ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە
ڕوونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە
رۆژی شەممە، لە سەردانی بەڕێز فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بو هەرێمی كوردستان و دیدارو و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی و بەڕێزان سەرۆکی هەرێم کاک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەت کاک مەسرور بارزانی، گفتوگۆیان لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرد، بەتایبەتی بودجە و نەوت و دەروازە سنوورییەکان.
بەڵام لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، دەنگۆی ناڕاست و هەڵبەستراویان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاو کردووەتەوە کە هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورە لە ڕاستی.
بەپێچەوانەوە، هەموو لایەک هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی پێویستە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بە گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش و لە چوارچێوەی دەستوور، چارەسەر بکرێن.
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
2026/11/22