هەولێر… بە بەشداری زیاتر لە ٣٠ ئامێری قورس، کاری فراوانکردن و کردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییە سروشتییەکان لە نزیک شەقامی ١٥٠ مەتری بەردەوامە

هەولێر… بە بەشداری زیاتر لە ٣٠ ئامێری قورس، کاری فراوانکردن و کردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییە سروشتییەکان لە نزیک شەقامی ١٥٠ مەتری بەردەوامە

هەولێر…
بە بەشداری زیاتر لە ٣٠ ئامێری قورس، کاری فراوانکردن و کردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییە سروشتییەکان لە نزیک شەقامی ١٥٠ مەتری بەردەوامە

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی وەرزی بارانبارین و بە مەبەستی پێشگرتن لە کۆبوونەوەی ئاوی باران و کەمکردنەوەی مەترسیی لافاو، کاری فراوانکردن و کردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییە سروشتییەکان لە ناوچەی نزیک شەقامی ١٥٠ مەتری، بە ئاڕاستەی گەڕەکەکانی سێبەردان و هەولێری نوێ، بە چڕی بەردەوامە.
لەو پرۆژەیەدا زیاتر لە ٣٠ ئامێری قورس بەشداری دەکەن و ئامانج لە جێبەجێکردنی ئەم کارانە، دڵنیابوونە لە ڕۆیشتنی ئاسایی ئاوی باران، پاراستنی سەلامەتیی هاوڵاتیان و ماڵ و موڵکیان، هەروەها ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە شەقام و خانووەکانی ئەو ناوچانە.
تێچووی ئەم کارانەش لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە دابین کراوە و بە تەواوبوونیان، توانای ڕێڕەوە ئاوییەکان بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی ئاوی باران بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.