پارێزگاری هەولێر، بهنوێنهرایهتى سهرۆكى حكومهتى هەرێم، سەردانی بنەماڵەی قوربانیانی لافاوەکەی هەولێری کرد و سەرۆکی حکومەت لەڕێگەى پەیوەندیى تەلەفۆنیەوە قسەی لەگەڵیان کرد
ئێوارەی یەکشەممە 2021.12.19، به نوێنهرایهتى ڕێزدار مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى ههولێر سەردانی بنەماڵەی قوربانیانی لافاوەکەی ڕۆژی هەینی شاری هەولێری کرد.
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەڕێگەى پەیوەندیى تەلەفۆنیەوە لەگەڵ کەس و کاری قوربانیان، پرسە و سهرهخۆشى و هاوخەمی خۆی پێڕاگەیاندن و هیواى خواست خودای مەزن گیانی قوربانیان بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتى بەرینان شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەکانیان ببەخشێت، هەروەها جەختی لەوەکردەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ڕاسپاردووە هەموو هەوڵێکی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ دۆزینەوەی تەرمی قوربانیانی وونبووی ڕووداوەکە و گوتیشی: " هەرچی بکرێت بۆ هاریکاری و یارمەتیدانی بنەماڵەی قوربانیان و زیانلێکەوتووانی ئەم کارەساتە سروشتیە ئامادەین و درێغی لێناکەین".