وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر، قوتابخانەیەکی (9) پۆلیان لە گوندی چنارۆک کردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.2.9، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى کوێستان ئەحمەد، قائیمقامى قەزایى خەبات و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەرێوەبەری ناحیەی دارەشەکران و نوینەرانى کۆمپانیای شیڤرۆن و ژمارەیەكى دیکە لە بەرپرسانى ناوچەکە و پەروەردەكاران و مامۆستایان، قوتابخانەی (چنارۆک)ی بنەڕەتی (9) پۆلی تێکەڵاویان لە گوندی چنارۆک لە ناحیەی دارەشەکران کردەوە.
دواى کردنەوەی قوتابخانهكه، هەریەک لە وەزیری پەروەردە و پارێزگارى هەولێر هۆڵەکانى خویندن و بەشەکانى ترى قوتابخانەکەیان بەسەرکردەوە و کەل و پەل و پێداویستى خوێندنیان بەسەر قوتابیانى قوتابخانەکە دابەشکرد.
جێگەى باسە، قوتابخانەی (چنارۆک)ی بنەڕەتی (۹) پۆلی تێکەڵاو، لەلایەن کۆمپانیای شیڤرۆن - عێراق (سارتا) بەهەماهەنگى وەزارەتى سامانە سروشتییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دروست کراوە.