لە هەولێر .. پێشانگایەكی قاوە و چوكلاتە كرایەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.1.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بە یاوەرى د.عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، لەبەردەم پارکى شانەدەر، پێشانگەى بەرھەمەكانی قاوە و شوكولاتهی لە هەولێر کردەوە.
لە پێشانگەکەدا کە چەندین كۆمپانیا و شوێنی تایبەت بە قاوە و شوكلاتە بەشدارییان کردووە، پارێزگارى هەولێر دواى سەردانیکردنى شوێنەکان، دەستخۆشیان لە سەرپەرشتیاران و بەشدارانى پێشانگەکە کرد و هیواى سەرکەوتنی بۆ خواستن.