لە هەولێر.. 21 ترێلە سوبا و 1 ترێلە کیسە خەو بەرە وڵاتى تورکیا بەڕێکرا

لە هەولێر.. 21 ترێلە سوبا و 1 ترێلە کیسە خەو بەرە وڵاتى تورکیا بەڕێکرا


لە چوارچێوەى کەمپینى هەولێر، بۆ هاریکارى و کۆمەکی زیانلێکەوتانى بومەلەرزە وێرانکەرەی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان و هەردوو وڵاتی تورکیا و سوریا، ئەمشەو بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و جێگرى سەرکونسڵى تورکیا لە هەولێر، لەلایەن کۆمپانیاى نەوال 21 ترێلە سوبا و کۆمپانیاى گەلیاوەش جگە لە چەندین پێداویستى تر 1 ترێلە کیسە خەو بەرەو وڵاتى تورکیا بەڕێکران.