هەولێر: ئەنجامدانی نوێژی مردوو بۆ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا

هەولێر: ئەنجامدانی نوێژی مردوو بۆ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا


ئەمرۆ هەینی رێکەوتی 10-2-2023 له‌سه‌ر داواكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و یەکێتی زانایان، له‌ مزگه‌وته‌كانی هەرێمی كوردستان نوێژی مردوو بۆ گیانی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا ئەنجامدرا…
هەر بۆ ئەم مەبەستە بەبەشداری پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو کونسولی گشتی تورکیا لە هەولێر لە مزگەوتی جەلیل خەیات به‌ به‌شداری هاووڵاتیانی نوێژخوێنی شاری هەولێر دوای وتاری نوێژی هه‌ینی، نوێژی مردوو بۆ گیانی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی تورکیاو سوریا كرا.
شایەنی باسە لە رۆژی دووشەممەی رابردوو رێکەوتی (6ـی شوبات/ 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز وڵاتی تورکیاو سوریای گرتەوە و زیانێکی گەوەرەی گیانی و ماڵی لێ کەوتەوە…