پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی 53 ساڵەی دامەزراندی یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی 53 ساڵەی دامەزراندی یه‌كێتی نوسه‌رانی كورد


بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەبۆنەی 53 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی مەڵبەندی گشتی و ته‌واوى نووسەران و ئەدیبانی کوردستان دەکەین، هیوادارین ئەم یادە ببێتە زیاتر پێشخستنی یەکێتیەکەیان.

یەکێتی نووسەرانی کورد بەدرێژایی مێژووی دامەزراندی خزمەتی زۆری بە فەرهەنگ و زمان و ئەدەبی کوردی کردووە، لەنێو بزافی ڕزگاری خوازی کوردیشدا ڕۆڵێکی بەرچاووی هەبووە و خاوەنی هەڵوێستی نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانی بووە.

لەم یادە پڕ شکۆیەدا، سڵاو و دروود بۆ گیانی ئەو نووسەرانەی گیانی خۆیان بۆ خزمەتی پێشکەوتنی گەلی کوردستان لە سەنگەری بەرگرى بۆ مافەڕەواکانی میللەتەکەمان کردەقوربانی خاک و نیشتیمان.

دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد، لە هەموو نووسەرانی کورد پیرۆز بێت.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.2.10