هەولێر : بەردەوامی کۆکردنەوەی کۆمەکی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەزەکەی تورکیاو سوریا …

هەولێر : بەردەوامی کۆکردنەوەی کۆمەکی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەزەکەی تورکیاو سوریا …

لە ژێر رێنمایی و راسپاردەیی رێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانگەشەی پارێزگاری هەولێر، پرۆسەی بەشداری بەردەوامی خێرخوازانی شاری هەولێر و پێشکەش کردنی یارمەتی و كۆمه‌كی بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا بەردەوامی هەیە.
هەر بۆ ئەو مەبەستە ئەمرۆ 12-2-2023 پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندورستی بە یاوەری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەردانی بەردەم پارکی شانەدەریان کردو هەڵوێستی مرۆڤایەتی و خێرخوازانەی شاری هەولێرو هەرێمی کوردستانیان بەبەرزی نرخاندو دووپاتیان کردەوە کە دیمەنی ئەم نمونە مرۆڤدۆستانەیە بە هەڵوێستی گەلی کوردستان نامۆ نییە، بەڵکو ریشەیەکی مێژوویی هەیە…