هەولێر: سەردانی شاندێکی باڵای حیزبی شیوعی چین

هەولێر: سەردانی شاندێکی باڵای حیزبی شیوعی چین


ئەمشەو رێکەوتی 12-2-2023 لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، هەریەك لە جەعفەر ئیمنکی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو وشیار سیویلی پێشوازیان لە شاندێکی باڵای حیزبی شیوعی وڵاتی چین کرد، کە بە یاوەری بالێۆزی چین لە عێراق و کۆنسولی چین لە هەولێر هاتبوون …
لە هۆڵی پێشوازی بەخێر هێنانی شاندە چینییەکە کرا و لە ئاڵۆگۆڕی گفتوگۆی نێوانیان، شاندەکە جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە بە هەگبەیەکی دەوڵەمەندەوە سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراقیان کردووە و ئەجیندای زۆریان بۆ کاری هاوبەش داڕشتووە.
لەبەرامبەردا جەعفەر ئیمنکی بە ناوی شاندی کوردی هیوای خواست سەردانەکەیان بەرهەمدار بێت و هەردوو لاش بتوانن برەوی زیاتر بە پەیوەندیەکانی نێوان هەریمی کوردستان و وڵاتی چین بدەن …
شایەنی باسە بریارە شاندەکەی حیزبی شیوعی چینی بۆ چەند رۆژێک لەهەرێمی کوردستان بمێننەوە و زنجیرەیەك دیدارو کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ساز بدەن …