له هه‌ولێر .. یادى ڕۆژی نیشتمانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه 2023.2.12، بە ئامادەبوونى نوێنەرى سەرۆک مەسعود بارزانى و نوێنەرى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و نوێنەرى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و نوێنەرانى حزب و لایەنە سیاسیەکان و جێگرى سەرۆکى پەرلەمان و ژمارەیەک لە وەزیران و پەرلەمانتاران و پارێزگارى هەولێر ڕێوڕه‌سمی یادی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی و ڕۆژی نیشتمانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەولێر بەڕێوەچوو، كه له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی گشتیى كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه له هه‌ولێر ڕێكخرابوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، پارێزگارى هەولێر، وێڕای پیرۆزباییی، جەختى لە بره‌ودانى زیاترى په‌یوه‌ندییەکانی نێوان پارێزگاى هەولێر و کونسڵخانەى كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و پێشخستنی زیاترى بواركانی هاریكاری و هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه.