بریکارى نوێی وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان دەست بەکار بوو
ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.2.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداربوو لە ڕێورەسمى دەست بە کاربوونى ئاریان سلاح الدین، لە شوێنی د.سالار عوسمان، وەک بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕاى دەستخۆشی لە د.سالار عوسمان، بریکارى پێشووى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان لە کارەکانى، پیرۆزبایی لە ئاریان سلاح الدین کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.