له‌به‌رده‌م سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانيدا، سه‌رۆكى داواكارى گشتى سوێندى ياسايى ده‌خوات
له ڕێوڕه‌سمێكدا كه له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو، له‌به‌رده‌م به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا و به‌پێى فه‌رمانێكى هه‌رێمى، به‌ڕێز دادوه‌ر كاوه فه‌تحى مه‌عسووم وه‌ك سه‌رۆكى داواكارى گشتى، سوێندى ياسايى خوارد.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و وه‌زيرى دادى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له به‌ڕێزيان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.