هەولێر : هەنگاوەکانی کوردستان بۆ بە دیجیتاڵکردنی دامەزراوەکان…

هەولێر : هەنگاوەکانی کوردستان بۆ بە دیجیتاڵکردنی دامەزراوەکان…


ئەمرۆ رێکەوتی 16-2-2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە ژێر دروشمی ( هەنگاوەکانی کوردستان بۆ بە دیجیتاڵکردنی دامەزراوەکان) ناوەندی چاڵاکی رۆشنبیری سەر بە ناوەندی باڵای هەولێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەل پەیمانگای کۆمبیوتەر، لە هۆڵی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا، کۆنفرانسێکی تایبەتی سازکردو تێدا چەند پانێلێك دەربارەی پرسی تەکنەلۆژیاو ئەزموونی حکونەت لەگەڵ ئەو پرسە بۆ شارەزایان و پسپۆڕان رێکخرا …
لە کۆنفرانسەکەدا پارێزگاری هەولێر وتەیەکی پێشکەش کردو تێدا ئەو چاڵاکییەی ناوەندی چاڵاکی رۆشنبیری لاوانی هەولێری بە نەوعی وەسفکرد، چونکە قورسایی دیدگای سیاسەتی کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارکردنە لەسەر ئەم سیستەمە و بە شێوەی پراکتیکیش حکومەت ئەم هەنگاوەی ناوە و بە سیستەماتیک لە هەندێک دامەزراوەکان پەێرەوی دەکات …
پارێزگاری هەولێر دووپاتیکردەوە کە سیستەمی دیجیتاڵکردن بە پلەی یەکەم لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانەو لە پێناو کەمکردنەوەی رۆتین باڵا دەستکردنی شەفافیەتە لە سیستەمی حوکمڕانیەتی هەرێمی کوردستان …
شایەنی باشە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندنی پارتی و سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی لاوان و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاو مەکتەبی جەماوەرییەکان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حیزبی حکومی ئامادەیی کۆنفرانسەکە بوون …