هەولێر: كه‌وتنه كاری پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌رێگای وزه‌ی خۆر
به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له‌وزه‌ی خۆر بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 22_2_2023 به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ئەندازیار عەبدولرەحمان سدیق سەرۆکی دەستەیی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان" و سروه رەسول بەرێوەبەری ناوەندی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر له هۆڵی دكتۆر شێركۆ بابان له كۆلێری ئه‌ند‌ازه‌یی زانكۆی سه‌لاحه‌دین" به‌شداریان له رێوره‌سمی تایبه‌ت به كه‌وتنه كاری پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وێستگه‌ی كاره‌با له‌رێگای وزه‌ی خۆره‌وه كرد .."
ئه‌م پرۆژه‌یه به پاڵپشتی لۆجیستی و دارایی ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای هه‌ولێرو رێكخراوی UNDP بۆ به‌شی میكانیك و میكاترۆنیكس له كۆلێژی ئه‌ندازیاری دابین كراوه" هه‌ر خودی پارێزگای هه‌ولێریش كۆلێژی ئه‌ندازیاری بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه دیاریكردووه" هاوشێوه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه به هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێره‌وه له قوتابخانه‌ی پیشه‌سازی كچان دانراوه.
له‌و سیمیناره‌دا كه له رۆژی ژینگەی هەولێر 22/2 رێكخرابوو" ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش مامۆستایانی زانكۆی ئه‌ندازیاری كرد‌و تێدا باسی له گرنگی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌رێگای وزه‌ی خۆره‌وه كرد‌و ئه‌م سیسته‌مه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای له وزه‌ی خۆر به گرنگ وه‌سفكرد" چونكه سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی سوود وه‌رگرتن له وزه‌ی خۆر بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ئابوورییانه‌یه، هاوكات پرۆسه‌كه هاوڕێی ژینگه‌شه.
شایه‌نی ئاماژه بۆ كردنه پڕۆژه‌كه ته‌واو دۆستی ژینگه‌یه‌و جگه له تیشكی خۆر سوود له سه‌رچاوه‌یه‌كی تر نه‌بینراوه و سروشت و ژینگه‌ی ھه‌رێمی كوردستان ته‌واو له‌باره كه په‌ره به‌م پڕۆژانه بدرێت" كه ده‌توانێت به‌شێك له كاره‌بای ھه‌رێمی كوردستان دابین بكات...