پارێزگاری هەولێر، سەردانی بنەماڵەی تێکۆشەری گەلەمان خوالێخۆشبوو دلاوەر جوندیانی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی بنەماڵەی تێکۆشەری گەلەمان خوالێخۆشبوو دلاوەر جوندیانی کرد



شەوى چوارشەممە 2023.2.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری سەربەست لزگین، ئەندامی مەکتەب سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی و ئاری نانەکەلی یاریدەری مەکتەبی رێکخستن، بەمەستی هەواڵ پرسین، سەردانی بنەماڵەی كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و تێکۆشەری گەلەمان خوالێخۆشبوو دلاوەر جوندیانیان کرد.

لە سەردانەکەیاندا، ڕۆڵی خوالێخۆشبوویان لەپێشمەرگایەتی و خەباتی نێو بزوتنەوەی رزگاری خوازی کوردستان بەرزنرخاند، کە لە هەموو قوناغەکاندا ڕۆڵی دیار و بەرچاووی هەبووە و بەشی زۆری تەمەنی لە خەبات و تیکۆشان بۆسەرفرازی و ئازادی گەلەکەی تەرخان کردبوو.