لە هەولێر.. ڕێورەسمی یەکەمبوونی زانکۆی سەلاحەدین لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
شەوی چوارشەممە 2023.2.22، بە ئامادەبوونی مەلا مستەفا مەسعود بارزانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک و سەرۆکایەتی کۆلێژەکان و مامۆستایانی زانکۆی سەڵاحەدین و یەکیتێ قوتابیانی کوردستان، ڕێورەسمی یەکەمبوونی زانکۆی سەلاحەدین لە سەر ئاستی زانکۆ ئەهلی و حکومیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە ڕێورەسمەکەدا، دوای پێشکەشکردنی وتاری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و پارێزگاری هەولێر، پێزانینی زانکۆی سەلاحەدین پێشکەش بەو کەسانە کرا کە بەشێک بوونە لەو شانازییەی زانکۆی سەلاحەدین ببێتە یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ ئەهلی و حکومیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.