باخچەی ساوایانی گادگرۆس، پێشانگایەکى کارى دەستى و چەند چالاکیەکى ترى هونەرى ئەنجامدا

باخچەی ساوایانی گادگرۆس، پێشانگایەکى کارى دەستى و چەند چالاکیەکى ترى هونەرى ئەنجامدا



ئەمڕۆ شەممە 2023.2.25، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە یاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و دلێر عبداللە، بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەندى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە سەرپەرشتیاران و مامۆستایان، باخچەی ساوایانی گادگرۆس پێشانگایەکى کارى دەستى و چەند چالاکیەکى ترى هونەرى ئەنجامدرا.

دواى کردنەوەى پێشانگاکە و پێشکەشکردنى چەند تابلۆیەکى هونەرى لەلایەن منداڵانى باخچەکە، پارێزگارى هەولێر بەشەکانى پێشانگاکەى بەسەر کردەوە و دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و بەرێوەبەرى باخچەکە و مامۆستایانى کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.