لە هەولێر.. چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری کە زۆربەی بۆ گەڕەکە هەژار نشینەکان بووە جێبەجێ کراون

لە هەولێر.. چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری کە زۆربەی بۆ گەڕەکە هەژار نشینەکان بووە جێبەجێ کراون



لە چوارچێوەى جێبەجێ کردنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزارییەکان و گەیاندنى دەستى خزمەتگوزارى، چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری کە زۆربەی بۆ گەڕەکە هەژار نشینەکان بووە لە سەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر جێبەجێ کراون، بەمشێوەیە:-

1- نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکی بەردەم فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوە لە پیشەسازی باکوور.
2- دروستکردنەوە قیرتاوکردکردنەوەی شەقامێکی 20م لە پیشەسازی باشوور بەرامبەر پێشانگای ئازاد.
3- کاری رووپێوکردن و دیزاینکردنی بەشێک لە شەقامی زەوییەکانی گەرەکی سەربەخۆیی لە سێبەردان (ئاودرل برێست)
4- قیرتاوکردنی شەقامیکی ٢٠م لە گەرەکی نازناز.
5- پرۆژەی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکی لە گەڕەکی ڕاپەرین( بازاڕی حی شرگە) بە چینی بایندەر.
6- پرۆژەی دروست کردن و قیرتاوکردنی شەقامێکی (30) مەتری تەنیشت بارەگای حزبی زەحمەتکێشان لە گەڕەکی هەولێری نوێ.