وەزیرى پەروەردە و پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى هونەرى شێوەکاریان کردەوە

وەزیرى پەروەردە و پارێزگارى هەولێر، پێشانگایەکى هونەرى شێوەکاریان کردەوە


ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.2.26، ئالان حمەسەعید، وەزیرى پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، پێنجەمین پێشانگاى تایبەتى هونەرمەند هێرش مەغدید باشە، لەژێرناونیشانى خەونەکانى فەیسەڵ عوسمان لەگەلەرى میدیاى شارى هەولێر کرایەوە.

لە پێشانگاکەدا، کە هەریەک لە ئاریان سلاح الدین، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و لقمان سعید، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، وەزیرى پەروەردە و پارێزگارى هەولێر، دواى بەسەرکردنەوەى تابلۆکانى پێشانگاکە، دەستخۆشیان لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتنیان لە کارە هونەریەکانى بۆ خواست.