لە هەولێر.. کۆنفرانسێک لەبارەى پرسى زمان لە ڕاگەیاندن و ڕیکلامى بازرگانی دا بەڕێوەچوو

لە هەولێر.. کۆنفرانسێک لەبارەى پرسى زمان  لە ڕاگەیاندن و ڕیکلامى بازرگانی دا بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.2.26، لەژێرچاودیرى حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم و بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و کەمال مسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتى هەرێم و ئاریان سەلاح الدین، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان و ڕۆشنبیران و نووسەران و رۆژنامەنووسان، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەى وەزارەتى ڕۆشنبیرى سەبارەت بە پرسى زمان لە ڕاگەیاندن و ڕیکلامى بازرگانی دا کۆنفرانسێکى ئەنجامدا.

لەڕێورەسمى دەستپێکى کۆنفرانسەکە، دواى وتارى پارێزگارى هەولێر و وەزیرى ڕۆشنبیرى و نیشاندانى ڕاپۆرتێک لە بارەى پرسى زمان لە ڕاگەیاندن و ڕیکلامى بازرگانی، دەست بە پێشکەش کردنى ژمارەیەک پانێل لەلایەن مامۆستایان زانکۆ و پسپۆران لە بارەى زمانى کوردى لە دەستوورەکانى عێراق و زمانى زبر لە گوتارى میدیایی و ڕێکخستنەوەى کاروبارى ڕیکلامى بازرگانى و خراپ بەکارهێنانى ڕیکلامى بازرگانى و ئاڕاستەکردنى کۆمەڵگا پێشکەش کران.