لە هەولێر.. کۆنفرانسێکى زانستى سەبارەت بە شکۆى خێزان ئەنجامدرا

لە هەولێر.. کۆنفرانسێکى زانستى سەبارەت بە شکۆى خێزان ئەنجامدرا


ئەمڕۆ سێشەممە 2023.2.28، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەرۆکى یەکێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى لە کوردستان و ژمارەیەک پەرلەمانتار و سەرۆک و بەشێک لە ڕاگرى کولێژەکان و مامۆستایانى زانکۆى سەلاحەدین و قوتابیان، کولێژى زانستە ئیسلامییەکان لە زانکۆى سەلاحەدین - هەولێر بە هەماهەنگى سەنتەرى سەلاحەدینى ئەییوبى بۆ تویژینەوە و لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکان، پێنجەمین کۆنفرانسى زانستیان لە ژێر ناونیشانى (شکۆى خێزان لە دیدگاى ئاین - یاسا - کۆمەڵناسیدا، ئاڵنگارى و چارەسەر) ئەنجامدا.