جێگری پارێزگاری هه‌ولێر: له نزیكه‌وه چاودێری پرۆسه‌ی دابەشکردنی چه‌كی شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌ولێر بووین…
ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 28_2_2023 هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێرو سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌بازار كردني گه‌نمی هه‌ولێر به‌یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر " به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌ولێر بۆ ساڵه‌كانی 2014 _ 2015 _ 2016 و هه‌ڵوه‌سته كردن له‌سه‌ر كه‌موكوڕیه‌كانی سایلۆو دۆزینه‌وه‌ی ئالیه‌تی چاره‌سه‌ریه‌كان" سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دانه‌وێله‌ی هه‌ولێریان كرد.
له میانی ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا جێگری پارێزگاری هه‌ولێرو سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌بازار كرني گه‌نمی هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه: ئه‌و شایسته داراییانه‌ی جوتیارانی هه‌ولێر ره‌نجی به‌رهه‌می خۆیانه و مافێكی ئاساییه وه‌ك خۆی وه‌ری بگرن" به‌م جۆره‌ش دابەشکردنى چه‌كی پارەى گەنمى جوتیاران بۆ ساڵى 2014 و 2015 دەست به دابه‌شكردنی كراوه‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا تەواوى شایستە داراییەکانى ساڵى 2016ى جوتیارانی هه‌ولێر ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێ ...
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌وا له نزیكه‌وه چاودێری پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌ولێر بووین..
شایه‌نی باسه بڕی ئەو پارەیەی بۆ هه‌ر سێ ساڵی 2014 و 2015 و 2016 ته‌رخان كراوه بریتییه له ( 128/ 142/159/000 ) سه‌دو بیست و هه‌شت ملیار‌و سه‌دو چل و دوو ملیۆن و سه‌دو په‌نجاو نۆ هه‌زار دینار.
هاوكات لەبارەى وەرگرتنى گەنمى ئەمساڵەوە لە جوتیارانی هه‌ولێر، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه كه‌وا هاوشێوەى ساڵانى دیکە" پێش هاتنى وەرزى دورینه‌وه‌ی گەنم ده‌ست به پرۆسه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌رگرتنی گه‌نم ده‌كری له جوتیارانی هه‌ولێر.