پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی له بەرێوبەری رێكخراوی "یونسكۆ" لە عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد
ئه‌مرۆ سێشەممە 2023.2.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا، پێشوازی له پاولۆ فۆنتانى، بەرێوبەری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ پەروەردە و زانست و رۆشنبیری "یونسكۆ" لە عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
لە دیداره‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای به‌خێرهێنانی میوانان جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌موو ئاماده‌كاریه‌ك بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌کانى بەرێوبەری گشتی ڕێکخراوى یونسکۆ كراوه و ڕایگەیاند: "وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر خۆشحاڵین به هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش و پرۆژه‌کانى ڕێکخراوەکەتان لەگەڵ پارێزگاى هەولێر، بەتایبەتى کارەکانتان له قه‌ڵاتی هه‌ولێرێ به‌به‌رز دەنرخێنین".
له لایه‌ن خۆیه‌وه بەرێوبەری رێکخراوى یونسکۆ لە عێراق، سوپاسی پارێزگاری كرد، هاوکات کورتەیەکى له بەرنامەی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس کرد و تیشكی خسته سه‌ر ئامانجی باڵای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵاتی هه‌ولێر و دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیان بۆ ناو قه‌ڵات و ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان له ده‌ورووبه‌ری قه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌و شوێنه مێژوویی و كلتووریه‌ی كه مێژوویی ڕاستەقینەى هه‌ولێرى پایتەخت نیشان بدات.
لەتەوەرێکى تر‌ى دیدارەکەدا هەردولا لە باره‌ی ئاینده‌یی قه‌ڵاتی هه‌ولێر گفتوگۆیان لەسەر چەندین بابەتى جۆراو جۆرى پەیوەست کرد لە پیناوى ئەوەى لەداهاتوودا ببێته شوێنێكی كەللتووری، گه‌شتیاری، شوێنه‌وارێکى جیهانی، چونكه قه‌ڵاتی هه‌ولێر تەنها مۆڵكی هه‌ولێر نییه، به‌ڵكو به‌شی هه‌موو مرۆڤایه‌تی تێدایه.
جێگەى باسە، لەساڵی 2014 له لایه‌ن ڕێکخراوی یونیسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان قه‌ڵاتی هه‌ولێر خرایە لیستی كه‌له‌پووری جیهان و پێشتریش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێناو ڕه‌سه‌نایه‌تی و پارێزگاریكردن له پێگه‌ی مێژووی قه‌ڵاتى هەولێر له ساڵی 2007 ه‌وه ده‌ستی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كردبوو.