لە هەولێر.. کۆنفرانسێکی پزیشکی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو
ئێوارەى رۆژی چوارشەممە 2023.3.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەشداری کرد لە یەکەمین کۆنفرانسی پزیشکی نێودەوڵەتی زانکۆی کوردستان، کە بەسەرپەرشتی کۆلیژی پزیشکی زانکۆکە ڕێکخرابوو.
لە کۆنفرانسەکەدا جگە لە وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى چەند زانکۆیەک، ژمارهیهكى دیکە لە ڕاگرانى کۆلێژ و مامۆستایانى زانکۆ و قوتابیان و میوانانی نێودهوڵهتی و ناوخۆیی ئامادەبوون، چەندین توێژینهوهی پزیشكی پێشکەش کران.