مه‌سرور بارزانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمۆبێلی لە هەولێر كرده‌وه‌

مه‌سرور بارزانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمۆبێلی لە هەولێر كرده‌وه‌



مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمۆبێلی لە هەولێر كرده‌وه‌.

دوانیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە (2ـی ئادار/مارسی 2023)، کاتژمێر 14:00 مـەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمۆبێلی ( AUTO SHOW ) لە شارى هەولێر كرده‌وه‌.

75 كۆمپانیای 13 وڵات بـه‌شداریان له‌ پێشانگەی نێودەوڵەتیی ئۆتۆمۆبێل ( AUTO SHOW ) لە شارى هەولێر كرد.

هه‌ر له‌و پێشانگه‌كه‌دا 10 براندی جیهانی به‌شداریان كرد و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی مۆدێرن و كلاسیك و ماتۆڕسكیلی گرانبه‌ها نمایشكران.

سه رچاوه: K24