پارێزگارى هەولێر سەردانى پیشانگای (پێكەوەژیان لە كوردستان) کرد

پارێزگارى هەولێر  سەردانى پیشانگای (پێكەوەژیان لە كوردستان) کرد

ئەمرۆ سیشەممە 2023.3.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە گە لەری میدیا، سەردانى پیشانگای (پێكەوەژیان لە كوردستان) کرد، کە لەلایەن پەیمانگای هونەرە جوانەكانی (لاوك)ی ناحكومی، ساڵانە لە یادی جەژنەكانی ئادار و نەورۆز ئەنجامیدەدەن.

لە پیشانگاکەدا کە 113 تابلۆی قوتابیان نمایش كرابوون، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە بەرێوەبەر و مامۆستایانى پەیمانگاکە، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ قوتابیانى بەشداربوو خواست.