پەیامی پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بۆ يادى 8ی مارس ڕۆژی جيهانيى ئافرهتان
بەناوى خوداى بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی ڕۆژی 8ی مارس ڕۆژی جيهانيى ئافرهتان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئافرەتانی جیهان و کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى دەکەین.
ئافرەتانی کوردستان بە دریژایی مێژووى بزافى ڕزگارى خوازى گەلەکەمان شان بەشانى پیاوان ڕۆڵى دیار و کاریگەریان هەبووە لە خەبات و تێکۆشان، ئەمڕۆش بە کردەیی ڕۆڵی دیار و کارایان هەیە لە دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان، بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئافرەت له ههموو بوارهكاندا ئاماژەیەکی گرنگی بەهێزبوونی بنەماکانی یەکسانییه لە هەرێمى کوردستان، ئومێدى سەرکەوتى زیاتریان بۆ دەخوازین. بەم بۆنەیەشەوە دەستخۆشی لە سەرجەم ڕێکخراوە حکومی، ناحکومی، دامەزراوه و هەموو ئەو کەسایەتییانەش دەکەین کە داکۆکیکارن لە مافەکانی ئافرەت.
دووبارە پیرۆزبێت ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان
سڵاو و درود بۆ گیانی پیرۆزی سەرجەم ئەو ئافرەتە قارەمانانەی لەپێناو مافە ڕەواکانی گەل و نیشتمان گیانیان بەخشی.
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر