پارێزگاری هەولێر، لەسەر قەڵای هەولێر، پێشوازی لە به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ڕێكخراوى UNESCO کرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023.3.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەسەر قەڵای هەولێر، پێشوازی لە ئۆدرى ئازوولاى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ڕێكخراوى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده و زانست و ڕۆشنبيرى ( UNESCO)کرد.
لەدیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر کار و چالاکییەکانی یونێسکۆی کرد لە هەولێر پایتەخت بەتایبەتی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر و پاراستن وەک شوێنەوار و کەلەپوورێکی جیهانی بەرز نرخاند.
لەلایەن خۆیەوە، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى یونێسکۆ، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە سەردانی هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەختی کردووە و لە کورتەیەکیشی لە بارەی کار و پڕۆژەکانیان لە بواری پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارە دێرین و مێژووییەکانی کوردستان کە گرنگترینیان قەڵای هەولێرە کە شوێنەوارێکی جیهانییە خستەڕوو.
پاشان، لەگەڵ پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئەو بەش و شوێنانەیان کرد، کە لەلایەن ڕێکخراوی ناوبرا کاری نۆژەنکردنەوەیان تێدا ئەنجام دەدرێت.