لە هەولێر .. پڕۆژەی ویبسایتی لاها بۆ ئافرەتان و كچان ڕاگەیندرا

لە هەولێر .. پڕۆژەی ویبسایتی لاها بۆ ئافرەتان و كچان ڕاگەیندرا


ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.3.8، بەبۆنەى 8ى مارس ڕۆژى جیهانى ئافرەتان، بە چاودێری رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەمینداری گشتی ئەنجومونی باڵای گەشەپێدانى خانمان و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و ژمارەیەک میوانی دیکە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی یونسێف، پرۆژەى ویبسایتی laaha.org یان دەربارەی پانتایی سەلامەتی گریمانەكراو- پانتاییەكی سەلامەت بۆ ئافرەتان و كچان، لە رێی ئینتەرنێتەوە ڕاگەیاند.
بلاتفۆرمی لاها، ئەم وێب سایتە یەکەمین جار لە ئیکوادۆر خراوەتەروو، دووەم جێگا عێراق و هەرێمی کوردستانە، کە زانیاریەکانی بە هەرسێ زمان کوردی عربی ئینگلیزی بۆ خوێنەران بەردەستە و زانیاری دەستەبەر دەكات بۆ ئافرەتان و كچان لە بارەی تەندروستی جنسی و منداڵخستنەوە و توندوتیژی جێندەرییەوە، هەروەها لەبارەی ئەوەی لە كوێ و چۆن دەستت بە خزمەتگوزارییەكان رابگات لە كاتی پێویستدا.