ناساندنى کتێبى "نامەیەك بۆ حەمەی کوڕم"

ناساندنى کتێبى



ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە 9-3-2023، لە یەکێتی نوسەرانی کورد- لقی هەولێر، بەئامادەبوونى ژمارەیەکى زۆر لە نووسەران و ئەدیبان و شاعیر و ڕۆشنبیران، ڕێورەسمى ناساندنى کتێبى نامەیەک بۆ حەمەی کوڕم، کە لەنووسینى نووسەر و روناکبیری شاری هەولێر مەسعود پەرێشان و لەسەر ئەرکى پارێزگارى هەولێر چاپکراوە سازکرا.

نووسەری کتێب وێرای سوپاسکردنی بەڕێز ئومید خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کە ئەرکی تەواوی بە چاپ گەیاندنی کتێبەکەی لە ئەستۆ گرتووە، هاوکات شرۆڤەیەکی تێرو تەسەلی دەربارەی ناوەرۆکی کتێبەکەی خستە ڕوو، کە بە یەکەم کتێبی لە شێوازی نامەی کوردی ناساند، کتێبەکە زیاتر لە پەنجا ناونیشان لە خۆیەوە دەگرێت و سەرجەمیان تەرجەمەکردنی واقعی ژیانى راستەقینەی خۆیەتى کە لە چوارچێوەی سەرنج و رەخنە و شرۆڤە و لێکۆلینەوە و گوتاری ئەدەبی دای رشتۆتەوە.

لە کۆتایی ڕێورەسمەکەشدا، کتێبەکە وەک دیارى بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا.