بهنوێنهرایهتی سهرۆكی حكومهت ئومێد خۆشناو بهشداری له ناشتنی خێزانی شەهیدی فەرماندە (مام وسو دزەیی) كرد
ئەمڕۆ شەممە 2023.3.11، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، نوێنەرى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و هیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکانى پارتى و بڵند ئیسماعل، بەرپرسى لقى2ى پارتى و ژمارەیەکى تر لە بەپرسان و کەس و کار و خانەوادەکەى لە ڕێورەسمێکى شایستەدا تەرمى (حاجی عاصمە رەسول) خێزانی شەهیدی فەرماندە (مام وسو دزەیی) و دایکی فەرماندە( ئەرسەلان مام وسو دزەیی و دکتۆر ئەردەلان و خانزاد مام وسو بە خاک سپێردرا.