دەستگیرا بەسەر 3600کارتۆن خورما
ئەمڕۆ شەممە 2023/3/11 لەبازگەی سماقووڵی لەلایەن ئاسایشی بازگەکانی هەولێر دەستگیرا بەسەر (3600) کارتۆن خورما کەگوومانی لێ دەکرێ شیاو نەبی بۆ خواردنی مرۆڤ و بەکار هێنانی کە هەوڵ دەدرا بهێنرێتە ناو شاری هەولێر.
ئەو بڕە خورمایە ڕادەستی لێژنەکانی تایبەتمەند کرا بۆ ئەنجام دانی پشکنینی پێویست وەرگرتنی ڕێککاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە.
لێرەدا ڕایدەگەینین کەوا هەموو لێژنە جۆراو جۆرەکانی سنووری شاری هەولێر بەدوا داچوون و پشکنینەکانیان چڕ تر دەکەنەوە لەگەڵ نزیك بوونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ ڕێگری کردن لەو کەسانەی کەدەیانەوێ ئەو مانگە پیرۆزە بقۆزنەوە لەپێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیان و بەسزا گەیاندنیان .