کۆنفرانسێکى زانستى لە بارەى ماستەرپلانى هەولێر ئەنجامدرا
ئەمڕۆ دووشەممە 2023.3.13، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و کونسڵى گشتیى ئیتالیا لە هەولێر و د.گەلاوێژ و لەنجە دزەیی، ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان و سەرۆک و ژمارەیەک لە ڕاگر و مامۆستایان و قوتابیانى زانکۆى سەڵاحەدین، کۆلێژى ئەندازیارى زانکۆى سەڵاحەدین بە هاوبەشى لەگەڵ کونسڵخانەى ئیتاڵیا لە هەولێر کۆنفرانسێکى زانستى لەبارەى ماستەرپلانى هەولێر ئەنجامدا.
لە کۆنفرانسەکەدا لەلایەن پارێزگاری هەولێر و کونسڵی ئیتاڵیا و پەرلەمانتاران و پسپۆڕان و ژمارەیەک لە ئەندازیاران، سەبارەت بە ماستەرپلانى هەولێر لەڕابردوو و ئێستادا و گەشەسەندنى هەولێر و دارشتنى ماستەر پلان و هەمووارکردنەوەى لە لایەن چایکا گفتوگۆى لە سەر کرا.