پیشانگایەکی تایبەتى باخچەى منداڵانى دەشتى هەولێر کرایەوە

پیشانگایەکی تایبەتى باخچەى منداڵانى دەشتى هەولێر کرایەوە

ئەمرۆ دووشەممە 2023.3.13، لە ژێرچاودێرى ئومید خۆشناو، پاریزگارى هەولێر، لە چوارچێوەى کارو چالاکییە هونەرییەکانى 13 مین فیستڤاڵى یادەکانى ئازادى و نەورۆز مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار، پیشانگایەکى شێوەکارى بۆ باخچەى منداڵانى دەشتى هەولێرى لەهۆڵى بەرێوەبەرایەتى چالاکى قوتابخانەکان کردەوە.

لە پیشانگاکەدا کە هەریەک لە یاریدەدەری پارێزگار و قائیمقامى ناوەند و بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردى دەشتى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە مامۆستایان و هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، جێگرى پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى تابلۆکانی پیشانگاکە، دەستخۆشى لە مامۆستایان و سەرپەرشتیار و بەشداربووانى پیشانگاکە کرد و هیوای سەرکەوتنى بۆ خواستن.