پیشانگایەکی تایبەتى فۆتۆگرافى هەولێر کرایەوە

پیشانگایەکی تایبەتى فۆتۆگرافى هەولێر کرایەوە

ئەمرۆ دووشەممە 2023.3.13، ئومید خۆشناو، پاریزگارى هەولێر، لەبەردەم قائیمقامى ناوەند، لەچوارچێوەى کارو چالاکییە هونەرییەکانى 13 مین فیستڤاڵى یادەکانى ئازادى و نەورۆز، پیشنگاى تایبەتى فۆتۆگرافى ئاشتى عەدۆ لەژیر ناونیشانى هەولێر لەبەردەم قائیمقامیەتی ناوەند کردەوە.

لە پیشانگاکەدا کە هەریەک لە جێگرى پارێزگار و یاریدەدەری پارێزگار و قائیمقامى ناوەند و بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى تابلۆکانی پیشانگاکە، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیوای سەرکەوتنى بۆ خواست.