هه‌ولێر: به‌رێوبه‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری له‌سه‌ر شێوازی زانستی به‌كارهێنانی گازی شل" كۆتایی به خولێكی راهێنان هێنا
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 13_3_2023 له ژێرچاودێری پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو له سه‌نته‌ری ETTC به‌رێوبه‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری له ديواني پارێزگای هه‌ولێر كۆتایی به خولێكی راهێنان هات.
له مه‌راسیمی كۆتایی ئه‌م خوله‌دا كه (مه‌سعود كاره‌ش) جێگری پارێزگار و (نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید) قائیمقامی ناوه‌ند ئاماده‌ی بوون" بڕوانامه‌ی رێزلێنان به‌سه‌ر به‌شدار بووانی خوله‌كه دابه‌شكرا ...
شایه‌نی باسه ئه‌و خوله به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان له رێگه‌ی سه‌نته‌ری ته‌كنه‌لۆژیاو راهێنانی ئه‌وروپی له بواری سیسته‌مه‌كانی گازی شل بۆ ئه‌ندازیاران و شاره‌زاو نوێنه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی سنووری شاری هه‌ولێر رێكخرابوو" مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیش له سازدانی ئه‌و جۆره خولانه راهێنان و هۆشیاركردنه‌وه‌ی زیاتری جه‌ماوه‌ر بوو له به‌كارهێنانی شێوازی زانستی گازی شل" كه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی سوته‌مه‌نییه‌كانه.