پارێزگاری هەولێر، سەردانی (نازم عەوڵا) ناسراو بە مام نازم قسەخۆشى کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی (نازم عەوڵا) ناسراو بە مام نازم قسەخۆشى کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی (نازم عەوڵا) ناسراو بە مام نازم قسەخۆشى کرد

ئێوارەی دووشەممە 2023.5.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەڕەوشی تەندروستی، بەیاوەرى د.دلۆڤان محمد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، لە ماڵەکەى خۆى سەردانی (نازم عەوڵا)ى ناسراو بە مام نازم قسەخۆشی کرد، کە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە.
پارێزگارى هەولێڕ لە سەردانەکەیاندا، لە ڕەوشی تەندروستی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەی و گەڕانەوەى بە تەندروستیەکى باش بۆ خواست، پاشان لە چۆنیەتى ڕیڕەوى چارەسەرییە پزیشکیەکانى کۆڵییەوە و ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێریشی ڕاسپارد تیمێکی تەندروستی سەردانی بکەن لەماڵەکەیەوە و هەرچی پێویستە لە ڕووی چارەسەریی پزیشکییەوە بۆی ئەنجامبدرێت.
جێگەی باسە، (نازم عەوڵا) ناسراو بەمام نازم قسەخۆش کەسێکی ناسراو و خۆشەویستی شاری هەولێرە و ڕۆژانە لە نێو بازاڕی شاری هەولێر كاری کرێکاری دەكات و ئەو لەبارەی زۆرشتەوە قسەدەكات و تاوەكو ئێستاش چەندین گرتەی ڤیدیۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و یوتوب بڵاوكراوتەوە.