شەمامك : کردنەوەی مزگەوتی مەدینە …
شەمامك : کردنەوەی مزگەوتی مەدینە …
بە ئامادەبوونی پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو تەیب زرار بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێر و کاروان عارف بەرێوەبەری ناحیەی شەمامك و بەرپرسانی حیزبی و حکومی لە رێو رەسمێکدا لە ناحیەی شەمامك مزگەوتی مەدینە کرایەوە …
لە مەراسیمەکەدا وەزیری ئەوقاف وتەیەکی پێشکەش كردو تێدا ستایشی خێرخوازو خودا پێداوان کرد کە هەردەم بۆ کاری مرۆیی دەست پێشخەر بوونە، هەروەها دووپاتی کردەوە کە پرسی تەبای و برایەتی نێوان پێکهاتە و ئۆلیە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان بۆتە مۆرکێك و هەموو گەلانی جیهان پیێ ئاشنا بوونە …