پارێزگارى هەولێر، پیشوازى لە کونسوڵی گشتیی نوێى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى لە هەولێر کرد
پارێزگارى هەولێر، پیشوازى لە کونسوڵی گشتیی نوێى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى لە هەولێر کرد
ئه‌مڕۆ یەکشەممە 2024.11.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پیشوازى لە مەحموود فاروق عامر، کونسوڵی گشتیی نوێى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، پیرۆزبایی له كونسوڵی گشتیى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى کرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵی نوێی وڵاته‌كه‌ی له هەولێر و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ئه‌ركه‌كه‌یدا، هەروەها ئاماژه‌ی به‌پوه‌ندیی له مێژینه‌ی نێوان گه‌لى كورد و وڵاتی میسر كرد و جه‌ختی له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی میسر له بواره‌كانی ئابوورى و رۆشنبیرى و كلتوورى كرده‌وه.
لەلایەن خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی وڵاتی میسری عەرەبی لە هەولێر، خۆشحاڵیی خۆى به‌سه‌ردانکردنى پارێزگاى هەولێر و کارکردن لە هەولێرى پایتەخت دەربڕی و، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا.