هەولێر … بە چەندین چالاکی هونەری 100 ساڵەیی یادی لەدایکبوونی دانیال میتران کرایەوە

هەولێر … بە چەندین چالاکی هونەری 100 ساڵەیی یادی لەدایکبوونی دانیال میتران کرایەوە

هەولێر …
بە چەندین چالاکی هونەری 100 ساڵەیی یادی لەدایکبوونی دانیال میتران کرایەوە

ئێوارەی ئەمرۆ 30.11.2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی یان برێم، کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، مامۆستاو قوتابیانی زمانی فەرەنسی ئامادەیی چالاکی قوتابخانەی فەرەنسی دانیال میتران بوو، کە چەندین چالاکی هونەری لە پیشەنگای تایبەت بە دانیال میتران و گۆرانی و میوزیک تێدا ئەنجامدران …
دانیاڵ میتران، چالاكوانێكی كارای بواری مافەكانی مرۆڤ و کەسایەتییەکی سیاسی دیار بووە، لە گەنجییەوە هەوڵەکانی بۆ چەسپاندنی دادپەروەری بووە.
دانیال میتران لە 22ی 11 ساڵی 2011 لە تەمەنی 87 ساڵی کۆچی دوایی کرد.