هەولێر ... لە زانکۆى کوردستان، گۆشەیەکى تایبەت بە کتێبى فەڕەنسى کرایەوە

هەولێر ... لە زانکۆى کوردستان، گۆشەیەکى تایبەت بە کتێبى فەڕەنسى کرایەوە

هەولێر ...
لە زانکۆى کوردستان، گۆشەیەکى تایبەت بە کتێبى فەڕەنسى کرایەوە

ئەمرۆ دووشەممە 2024.12.2، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و فەلاح مستەفا، ڕاوێژکارى سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یان برێم، کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر و سەرۆکى زانکۆ و مامۆستا و قوتابیان و خوێنەرانى کتێب، لە کتێبخانەى زانکۆى کوردستان لە هەولێرى پایتەخت، لە پێناو بەهێزکردن و دەوڵەمەندکردنی کولتوور و فراوانکردنی بازنەی چالاکییە زانستى و ئەدەبیەکان، گۆشەیەکى تایبەت بە کتێبى فەڕەنسى (France Corner) کرایەوە.

دواى کردنەوەى لەلایەن ئامادەبووانەوە، پارێزگارى هەولێر، ویڕاى دەستخۆشى لە کردنەوەى ئەو گۆشەیە، هیواى خواست بۆ قوتابیان سود بەخش بێت و ڕۆڵى زانکۆى کوردستانیشى وەک دامەزراوەیەکى زانستى لە گرنگیدان بە کتێب و سەرچاوە زانستییەکان بەرز نرخاند.

جێگەى باسە، لەو بەشەى کتێبخانەکەدا، کە ئامانج لێ گەیاندنی زانیاری و بەخشینی سەرچاوەی زانستی و کۆرسی خوێندنە، وەک ناوەندێکی زانیاری دەیان کتێبى لە بوارە جیاکانى زانست و مەعرفى لە خۆ گرتووە، کە دەبێتە سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ قوتابیانى زانکۆکە.