بە بەشداریى پارێزگارى هەولێر، ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆی جیهان بەڕێوەچوو

بە بەشداریى پارێزگارى هەولێر، ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆی جیهان بەڕێوەچوو

بە بەشداریى پارێزگارى هەولێر، ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆی جیهان بەڕێوەچوو

ئێوارەى ئەمرۆ سێشەممە 2024.12.3، بە بەشداریى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەرۆک و ئەندامانى ئەنجوومەنى زانکۆ و ژمارەیەکى دیکە لە ڕاگر و مامۆستایان و كەس و كاری قوتابیان، لە ڕێوڕەسمێكدا ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆی جیهان بەڕێوەچوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە قوتابیان، هیواى سه‌ركه‌وتنى زیاتر و دوا ڕۆژێکى پڕشنگدارى بۆ خواستن و ده‌ستخۆشی لە سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى و مامۆستایانى زانکۆکە کرد.