هەولێر ... بەڕێوەچوونی ڕێورەسمى ناساندنى کۆبەندی گۆڤاری "ئاڵای ئیسلام"

هەولێر ... بەڕێوەچوونی ڕێورەسمى ناساندنى کۆبەندی گۆڤاری

هەولێر ...
بەڕێوەچوونی ڕێورەسمى ناساندنى کۆبەندی گۆڤاری "ئاڵای ئیسلام"

ئەمڕۆ شەممە 2024.12.7، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و کۆمەڵێکى دیکە له ئه‌دیبان، نووسەران و توێژەرانی بواره جیاجیاکانی فەرهه‌نگى و زانستی ئیسلامی، لە شارى هەولێر، ڕێورەسمێکى تایبەت بە ناساندنى کۆبەندی گۆڤارى ( ئاڵای ئیسلام ) و یادێک بۆ پرۆفیسۆری کۆچکردوو ( د. ئازاد علی ) یەکێک لە سەرنوسەرانی گۆڤارەکە بەڕێوەچوو.

لە ڕێورەسمەکەدا، ئامانجی سەرەکی گۆڤارەکە له بواری ڕۆژنامەگەری وەک گەشەپێدان بە بابەتە زانستی و ئەکادیمییەکانی ئایینی ئیسلام و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی لە پێناو خزمەتکردنی زیاتر پێناسە کرا و تیشک خرایە سەر ڕۆڵى کۆچکردوو ( د.ئازاد علی ) وەک یەکێک لە سەرنوسەرانی گۆڤارەکە، کە توانى به یارمه‌تی گشتی لەم بوارەدا خزمه‌تێکی شایانی هەبێت و دەورێکی گرینگ بگێڕێت.