هەولێر .... بە ئامادەبوونى پارێزگار، دوو پەرتووكی " تاكتیكی شەتڕەنج " ناسێنرا

هەولێر .... بە ئامادەبوونى پارێزگار، دوو پەرتووكی

هەولێر ....
بە ئامادەبوونى پارێزگار، دوو پەرتووكی " تاكتیكی شەتڕەنج " ناسێنرا

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.12.8، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا لە بارەگای ئەكادیمیەی شەڕەنجی هەولێر، دوو پەرتووكی " تاكتیكی شەتڕەنج "ى نووسەر و سەرۆكی ئەكادیمیا و ڕاهێنەری شەتڕەنج " پشتیوان شێخ ئەحمەد " ناسێنرا.

لە رێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوونى حکومەتى هەرێم و موسا ئەحمەد، سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانی و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و ژمارەیەکى تر لە وەرزشوان و نووسەر و ڕاگەیندکارانى وەرزش و ڕۆشنبیران ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشی و پیرۆزبایی لە نووسەر بۆ بڵاوکردنەوەى هەردوو پەرتووک، کە بەهایەکى زۆرى بۆ خوێنەرانی وەرزشی بەگشتی و میدیاكارانی وەرزشی بەتایبەتی و یاریزانان و ئارەزوومەندانی شەتڕەنج هەیە، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست.

جێگەى باسە، هەردوو پەرتووک باس لە ئامرازەكانی تاكتیك لە شەتڕەنجدا دەكات و وەک یەکەمین سەرچاوەش هەژمار دەکرێت کە بە زمانی كوردی لە بواری شەتڕەنج بەشێوازێكی ستاندارد و ئەكادیمی بڵاو کرابێتەوە.