هەولێر ... مەراسیمی ماڵئاوایی کونسڵی گشتی ئیتاڵیا

هەولێر ... مەراسیمی ماڵئاوایی کونسڵی گشتی ئیتاڵیا

هەولێر ...
مەراسیمی ماڵئاوایی کونسڵی گشتی ئیتاڵیا

ئەمشەو 2024.12.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداربوو لە مەراسیمى ماڵئاواییکردنی مێکێلێ کامێرۆتا، کونسڵى گشتیى ئیتاڵیا لە هەولێر.

لە مەراسیمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی وەک کونسڵى وڵاتەکەى لە هەولێرى پایتەخت، هەوڵ و کارەکانى ناوبراوى لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتى ئیتاڵیا بەرز نرخاند و ھیوای سەرکەوتنى بۆ خواست لە ئەرک و کارى ئایندەیدا.

لەلایەن خۆیەوە، کونسڵى گشتیى ئیتاڵیا لە هەولێر، سوپاسی پارێزگاری هەولێر و ئیدارەی پارێزگاى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە و هەماهەنگی و هاوکاری و ئاسانکارییانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا پێشکەشیان کراوە.