پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بۆ یەکێتى ئافرەتانى کوردستان

پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بۆ یەکێتى ئافرەتانى کوردستان

پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بۆ یەکێتى ئافرەتانى کوردستان

بە بۆنەی ( 72 )مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و گشت ئافرەتانی کوردستان دەکەين و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازين.

ئومێدەوارین لە تێکۆشان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ئافرەتان و داکۆکیکردن لە ئازادى و یەکسانى هەمیشە سەرکەوتووبن.

دووبارە ئەم یادە لە تەواوی ئافرەتانی کوردستان پیرۆزبێت.

ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر