ئیستەنبۆل... کۆبوونەوەی پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکان بۆ ئاشتی و هاوکاری لە ڕۆژهەڵات ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەستی پێکرد

ئیستەنبۆل... کۆبوونەوەی پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکان بۆ ئاشتی و هاوکاری لە ڕۆژهەڵات ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەستی پێکرد

ئیستەنبۆل...
کۆبوونەوەی پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکان بۆ ئاشتی و هاوکاری لە ڕۆژهەڵات ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەستی پێکرد

ئەمشەو پێنجشەممە 2024.12.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئەکرەم ئیمام ئۆغلوو، سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبۆل، بەشدار بوو لە کۆبوونەوەی پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکان بۆ ئاشتی و هاوکاری لە ڕۆژهەڵات ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.

بڕیارە، کۆبوونەوەکە بۆماوەی دوو ڕۆژ لە 12.12 تاکو 2024.12.14، بە بەشدارى پارێزگار و سەرۆک شارەوانییەکانى وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا بەڕێوەبچێت و تێیدا جگە لە یەکتر ناسینی شارەکان، ڕەوشی ناوچەکە بەگشتیی و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەپێدانی شارنشینی لەلایەن حکومەتە خۆجێییەکان و ڕۆڵی شارەکان لە بنیاتنانی ئاشتیدا و دەرفەت و ئاستەنگەکان دەخرێتە بەرباس، ئەمشەویش لەلایەن سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبۆل ئەکرەم ئیمام ئۆغلوو، لە ڕێورەسمی دەستپێکی کۆبوونەوەکە، کە بۆ یەکتر ناسینی ئامادەبووان ڕێکخرابوو وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا وێڕای بەخێرهێنانی بەشداربووان، تیشکی خستە سەر گرنگی ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە.