هەولێر.. نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە نافوورەکان

هەولێر.. نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە نافوورەکان

هەولێر..
نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە نافوورەکان

لە چوارچێوەی کارە خزمەتگوزاریەکان و گرنگیدان بە ڕازاندنەوە و نیشاندانی سیمایەکی جوانتر و پاکڕاگرتنی شەقامە گشتیەکانی شاری هەولێر، دەستکرا بە نۆژەنکردنەوەی هەر یەک لە نافوورەکانی (پارێزگا و قایمقامیەت لە سەنتەری شار و
هۆڵی میدیا و چواڕیانی مامز و مزگەوتی سەواف ) لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی پارک و باخچەکان، و بڕیار وایە لە ڕۆژانی داهاتووشدا چەندین نافوورەی دیکەی هاوشێوە لە شەقامە گشتی و پارک و باخچەکان کاری نۆژەن بکرێتەوە.