ئیستەنبۆل.. تەوەرى دووەمى کۆبوونەوەی پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکان بۆ ئاشتی و هاوکاری لە ڕۆژهەڵات ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا

ئیستەنبۆل.. تەوەرى دووەمى کۆبوونەوەی پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکان بۆ ئاشتی و هاوکاری لە ڕۆژهەڵات ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا

ئیستەنبۆل..
تەوەرى دووەمى کۆبوونەوەی پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکان بۆ ئاشتی و هاوکاری لە ڕۆژهەڵات ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا

ئەمڕۆ هەینی 2024.12.13، لە چوارچێوەى کۆبوونەوەی پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکان بۆ ئاشتی و هاوکاری لە ڕۆژهەڵات ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بە بەشدارى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، تەوەرى دووەمى کۆبوونەوەکە دەستى پێکرد.

کە تایبەت بوو بە "باشترین شێوازەکانی دیپلۆماسی شار بۆ ئاشتی و هاوکاری" لەوبارەیەشەوە لەلایەن هەریەک لە سەرۆکانى شارەوانیەکانى عەمان و ڕەبات و مێرسین و سەلفێت و سەرۆکی کۆمەڵەی دەسەڵاتە خۆجێییەکانی فەلەستین (APLA) وتار پێشکەش کران و پاشان نوێنەرانی شارەکان بەشداربوون بە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕى بیروڕای خۆیان لەوبارەیەوە.